ناڤاس رووبه‌ڕووی زیدان و ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه
رووداو ـ هه‌ولێر
كایلۆر ناڤاس، ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی خۆی له یانه‌ی ریال مه‌درید و راهێنه‌ره‌كه‌ی زه‌ینه‌دین زیدان بكاته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات.
به‌شێوه‌یه‌كی پێشبینی بۆ نه‌كراو، زیدان ناڤاسی تووشی شۆككرد، كاتێك پێیڕاگه‌یاند كه له وه‌رزی داهاتوودا تیبوا كۆرتوا گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌یان ده‌بێت و پێویسته بۆخۆی به‌دوای یانه‌یه‌كی دیكه‌دا بگه‌ڕێت، چونكه ناڤاس هه‌میشه له‌لایه‌ن زیدانه‌وه به‌رگری لێده‌كرا و پێكه‌وه 3 نازناوی چامپیۆنزلیگیان بردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی ABCی ئیسپانی، هه‌ندێ نهێنی پشت په‌رده‌ی كێشه‌كانی ناڤاس و ریال مه‌دریدی ئاشكرا كردووه‌و ده‌ڵێت "ناڤاس زۆر له زیدان تووڕه‌یه".
به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه، ناڤاس بڕیاریداوه كێشه‌ی زۆر بۆ زیدان و ریال مه‌درید دروست بكات و ده‌ڵێت "ناڤاس بۆ رۆیشتن له ریال مه‌درید مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه 10 ملیۆن یۆرۆی پێبده‌ن، هه‌روه‌ها مه‌رجێكی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌و به یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا بفرۆشێت بێئه‌وه‌ی هیچ له مووچه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه، كه 8 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌یه و ده‌بێ ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یشی 4 ساڵ بێت".
ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵێت "ئه‌مانه مه‌رجی مه‌حاڵن و ناڤاس ته‌نیا ده‌یه‌وێ به‌مشێوه‌یه كێشه بۆ زیدان و ریال مه‌درید دروست بكات".