دۆڕاندنی یاریی کۆتایی ئێف ئەی کەپ هەڵەی گواردیۆلا بوو

 


رووداو دیجیتاڵ

پێپ گواردیۆلا، هۆکاری ئەوەی روونکردەوە کە بۆچی رێگەی بە کلاودیۆ ئێچێڤێری تەمەن 19 ساڵ دا یەکەم یاریی خۆی بۆ مانچێستەر سیتی لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس ئەنجام بدات.


مانچێستەر سیتی بەئەنجامی 1-0 بە کریستاڵ پاڵاس دۆڕا لە یاریی کۆتاییدا.

ئیبەرچی ئێزێ گۆڵێکی تۆمارکرد و یەکەم نازناوی دوای 116 ساڵ بە کریستاڵ پاڵاس بەخشی.

ئەمە ساتێکی گەورە بوو بۆ پاڵاس و ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو بوو، چونکە مانچێستەر سیتی بە هەموو ئامارێک بەربژێر بوو بۆ بردنەوە.

لە خولەکی 76ـی یارییەکەدا، مانچێستەر سیتی هێشتا گۆڵیک لەپاش بوو، کاتێک پێپ گواردیۆلا بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی دا و کلاودیۆ ئێچێڤێری هێنایە ناو یاریگا، یاریزانێکی گەنجی ئەرجەنتینی کە پێشتر هەرگیز بۆ تیمیەکە یاری نەکردبوو.

ئێچێڤێری لە مانگی یەکدا پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە کرد، بەڵام ئەمە یەکەم دەرکەوتنی بوو بۆ یانەکە.

دوای یارییەکە، خەڵکی لە گواردیۆلایان پرسی بۆچی یاریزانێکی لاوی نوێ لە یارییەکی ئاوا گرنگدا یاری پێدەکەیت؟ گواردیۆلا وەڵامێکی سادەی دایەوە و گوتی "ئیلهامم بۆ هات،
من راهێنەرێکی بەهرەمەندم، دەمەوێت راستگۆبم، ئەوە بڕیارێکی خراپ نەبوو".

گواردیۆلا باوەڕی بەبەهرەی ئێچێڤێری هەبوو، سەرەڕای ئەوەی کاتێکی هەستیاربوو بۆ چوونە ناو یارییەکەوە، بەڵام لە کۆتاییدا، مانچێستەر سیتی نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و یانەی کریستاڵ پاڵاس تاوەکو دواخولەک بەرگری کرد و نازناوەکەی بەدەستهێنا.