نیان بووه پاڵه‌وانى عێراق
سلێمانى -هه‌رێز جه‌مال
له كۆتا ڕۆژى پاڵه‌وانێتى عێراق بۆ یارى پاسكیل سوارى كه له شارى كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌چوو ، نیان یاسینى كچه پاسكیل سوارى یانه‌ى نه‌ورۆز بووه یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى كچان .
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ رابه‌رایه‌تى كچانى كرد بۆ بوونه یه‌كه‌م له سه‌ر ئاستى تیپ ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر ئاستى تاك توانى یه‌كه‌م بێت .
نیان له لێدوانێكى به ( رووداو)ى گوت ، ئه‌مرۆ پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌سه‌ر ئاستى تیپ بوو هه‌ر چه‌نده ره‌شه‌بایه‌كى به‌هێزى هه‌بوو به‌ڵام توانیم به‌رنگارى ببمه‌وه ماوه‌ى 20 كیلۆمه‌ترم به پله‌ى یه‌كه‌م كۆتایپێهێنا .