پاڵەوانێتی خۆهەڵدانە نێو ئاو لە بۆسنە
رووداو-ههولێر
لە پاڵەوانێتی خۆهەڵدانە نێو ئاو لە شوێنی بەرزدا، گاری هانتی بەریتانی و سێسلی کارلتۆنی ئەمریکی پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
لە گەڕی بۆسنیا و پێش کۆتایی پاڵەوانێتی خۆهەڵدانە نێو ئاو لە شوێنی بەرزدا بە بەشداری زۆربەی ئەستێرەکانی یارییەکە لە سەر پردی موستاری مێژوویی بۆسنیا رکابەرییەکانی سەر ئاستی خانمان و پیاوان بە ئامادەبوونی زیاتر لە 17 هەزار کەس بەڕێوەچوو.
لە پیاوان گاری هانتی بەریتانی و پاڵەوانی وەرزی رابردوو پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و هیوای بردنەوەی نازناوی ئەمساڵی بۆ گەڕایەوەو ئەگەر پلەی یەکەمی گەڕی کۆتایی لە چیلی بباتەوە.
لەسەر ئاستی خانمانیش سێسلی کارلتۆنی ئەمریکی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و رێهیانانی ئوسترالیش کە ئێستا پێشەنگی خانمانە لە کاتی مەشقەکان دووچاری پێکان بوو لە رکابەرییەکە کشایەوە.