هەمزە سابیر بۆ رووداو سپۆرتس: یانەی سامەڕا خاوەن پەیمان نەبوون
رووداو دێجیتاڵ
هەمزە سابیر، یاریزانی پێشووی یانەی ئاکرێ، هۆکاری چوونە ریزەکانی اینەی سامەڕا و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ەئو یانەیە بۆ رووداو سپۆرتس ئاشکرادەکات و دەڵێت "دەگەڕێمەوە خولی نایابی کوردستان و درێسی تیپێکی کوردستان هەڵدەبژێرم".
هەمزە سابیر، بۆ وەرزی نوێ گرێبەستی لەگەڵ یانەی سامەڕا واژۆکرد، بەڵام یاریزانەکە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و بە رووداو سپۆرتسی گوت" یانەی سامەڕا راستگۆ نەبوون لەگەڵمدا".
هەمزە سابیر، یاریزانی پێشووی یانەی ئاکرێ دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی سامەڕا تەنیا مانگێک لە یانەکە مایەوە و رۆیشتنی خۆی لە یانەی سامەڕا راگەیاند.
ئەو یاریزانە لەبارەی هۆکاری رۆیشتنی لە یانە عێراقییەکە، لە لێدوانێکیدا بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "یانەی سامەڕا بەڵێنی ئەوەیان پێدام پێشەکی پارەی گرێبەستەکەم پێبدەن، بەڵام هەر دەیانگوت ئەمڕۆ نا بەیانی، تاوەکو ئێستا هیچم وەرنەگرت، ئەوەش وایکرد زۆر بێزار ببم، منیش پێموابوو وازیان لێبهێنم باشترە، چونکە ئەوانە هێشتا وەرز دەستیپێنەکردووە خاوەن بەڵینی خۆیان نەبوون".
لەسەر داهاتووی خۆی، یاریزانەکە بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "هێشتا بڕیاری کۆتاییم نەداوە لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی خۆم، بەڵام دەگەڕێمەوە خولی نایابی کوردستان و تیپێک لەوێ هەڵدەبژێرم بۆ ئەوەی یاری بۆ بکەم".