غانا گەیشتە قۆناخی هەشتی مۆندیال

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی غانا خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی مۆندیالی جیهان بۆ خوار 17 ساڵان، دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی نەیجەر.

لە یارییەکانی قۆناخی شازدەی مۆندیالەکە، هەڵبژاردەی غانا لە یاریگەی دی وای باتێل لە هیندستان میوانداری هەڵبژاردەی نەیجەری کردو یارییەکە تاوەکو کۆتایی گیمی یەکەم بە بێ گۆڵ درێژەی کێشا، دواتر ناوبژیوان لە خولەکی 45 لێدانێکی سزای بۆ غانا ئەژمارکرد و ئێریک ئایاه بە سەرکەوتووی جیبەجێیکرد و گۆڵی یەکەمی غانای تۆمارکرد.

لە دوا خولەکی گێـمی دووەمیشدا ریچارد دانسۆ گۆڵی دووەمی غانای تۆمارکرد و یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی غانا کۆتاییهات و گەیشتە قۆناخی هەشت و لەوێ رووبەڕووی مالی دەبێتەوەو نەیجەریش ماڵئاوایی لە مۆندیالەکە کرد.