کاکا دەبێتە راهێنەری داهاتووی میلان
رووداو-هەولێر
ریکاردۆ کاکای بەرازیلی و یاریزانی پێشووی یانەی ئۆرلاندۆ سیتی دەیەوێت لە هاتوودا ببێتە راهێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیتاڵیا، کاکای بەرازیلی کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یارکردن دەهێنێت و دەیەوێت ببێتە راهێنەری ئەی سی میلان.
هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە کاکا گوتوویەتی" تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەک گفتووگۆم نەکردووە، بەڵام دەمەوێت لە داهاتوودا ببمە یاریدەدەری راهێنەر یاخود ببمە راهێنەر ".
هەروەها باسی یانەی میلانیشی کردووە و گوتوویەتی" میلان یەکێکە لەو یانانەی کە لە دڵمدا دەژی و پێم خۆشە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی میلان بگرمە ئەستۆ، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ دیار نییە".
کاکای 35 ساڵ لە وەرزی 2003 بۆ 2009 یاری بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی کردووە، دواتر چووەتە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تاوەکو ساڵی 2013 گەڕایەوە میلان و ماوەی وەرزێک یاری بۆ یانە ئیتاڵییەکە کردەوە.