وێنە و ڤیدیۆ؛ پاریس سانجێرمان بووە پاڵەوانی جیهان

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نازناوی جامی ئینتەرکۆنتیێنتالی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی فلامینگۆ بەدەستهێنا.
 
یارییەکە لە یاریگەی بەیت لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، دوای 38 خولەک یارییکردن خڤیچا کڤاراتسخێلیا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ پاریسییەکان تۆمارکرد و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی پاڵەوانی ئەورووپا تەواو بوو.
 
لە خولەکی 58 لێدانێکی سزا بۆ فلامینگۆ هەژمارکرا، جۆرجینۆ سەرکەوتووانە جێبەجێیکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
کاتی ئاسایی و زیادکراو بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات، هەردوو تیپ پەنایان بردە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، لەلێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا ماتڤێی سافانۆڤ، گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان بەشێوەیەکی زۆر نایاب دەرکەوت و چوار لێدانی گەڕاندەوە، پاریس بووە پاڵەوانی جیهان و جامی کیشوەرەکانی بردەوە.

 
ئەمە شەشەم نازناوی یانە فەرەنسییەکەیە لە ساڵی 2025 لەگەڵ لویس ئێنریکێ بەدەستیدەهێنێت، دوای بردنەوەی خولی فەرەنسا، جامی فەرەنسا، چامپیۆنزلیگ، جامی سوپەری فەرەنسا و جامی سوپەری ئەورووپا.

 



پاریس سانجێرمان دوو شەوی گەورە و سەرنجڕاکێشی لە قەتەر بەڕێکرد، شەوی سێشەممە عوسمان دێمبێلێ وەکو باشترین یاریزانی جیهان و لویس ئێنریکێ وەکو باشترین راهێنەری جیهان خەڵاتی زە بێستیان پێدرا و شەوی چوارشەممەش تیپەکە بووە پاڵەوان.