ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت

رووداو دیجیتاڵ

تیروپشکی قۆناخی 8ـی جامی شای ئیسپانیای2025-2026، ئەمڕۆ دووشەممە کاژێر 15:00 بە کاتی باشووری کوردستان، لە لاس رۆزاس، کە بارەگای سەرەکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیایە ئەنجام دەدرێت.
 
هەشت تیپ بەشداری لە تیروپشکەکەدا دەکەن، دوای ئەوەی پاڵەوانێتییەکە گەیشتە قۆناخی هەشت.
 
ئەو تیپانەی گەیشتوونەتە قۆناخی 8 ئەمانەن:
 
بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئاتلێتیک بیلباو، ریال سۆسیداد، ریال بێتیس، ڤالێنسیا، دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و ئەلباسێتی
 
یانەی ئەلباسێتی تاکە یانەی پلەدووی ئیسپانیایە کە تاوەکو ئێستا لەنێو رکابەرییەکەدا ماوەتەوە.
 
سیستمی تیروپشک:
هەموو تیپەکان لە ناو یەک دەفردا  دادەنرێن بەبێ هیچ مەرج و سنووردارکردنێک، بە واتای هەر تیپێک ئەگەری هەیە رووبەڕووی هەر تیپێکی دیکە ببێتەوە. 
 
یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی بەشێوازی یەک یاریی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدرێن، براوەکان راستەوخۆ دەگەنە قۆناخی پێش کۆتایی، لەم قۆناخەدا تەنیا یەک یاری پێویستە بۆ گەیشتن بە چوار تیپی کۆتایی.
 
رێکەوتی یارییەکان:
3،4 و5  مانگی 2 بەرێوەدەچن، کاتی دەستپێکردنی یارییەکان دواتر رادەگەیێنرێت.
 
سوودوەرگرتنی ئەلباسێتی لە یاریگەی خۆی
 
بەپێی یاساکانی جامی شا، کاتێک تیپێکی پلە نزمتر رووبەڕووی یانەیەکی پلە باڵاتر دەبێتەوە، دەبێت یارییەکە لە یاریگەی یانە پلەنزمەکە ئەنجام بدرێت، ئەلباسێتی وەک تاکە یانەی خولی پلەدوو کە مابێتەوە، لە یاریگەی خۆی یاری دەکات، بێگوێدانە ئەوەی کێ دەبێتە رکابەری.
 
قۆناخەکانی داهاتوو
 
یارییەکانی قۆناخی پێش کۆتایی بەشێوازی چوون و هاتن ئەنجام دەدرێن، یاریی کۆتایی تەنیا یەک یاری دەبێت و لە یاریگایەکی بێلایەن بەڕێوە دەچێت.
 
ئەم تیروپشکە قۆناخێکی یەکلاکەرەوەی پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکات، کە تێیدا یانە گەورەکانی ئیسپانیا تەنیا یەک سەرکەوتنیان ماوە بۆ گەیشتنە قۆناخی پێش کۆتایی چاوەڕوان دەکرێت یاریی لووتکە و ئاگرین لەم قۆناخەدا ئەنجامبدرێت.