ڤیدیۆ؛ مانێ باسی چوونە دەرەوەی یاریزانانی سەنیگال لە یاریگە دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

سادیۆ مانێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی سەنیگال باسی چوونە دەرەوەی یاریزانانی تیپەکەی دەکات لە یاریی کۆتایی جامی ئەفریقادا و دەڵێت" نەدەکرا سیناریۆییەکی لەو شێوەیە رووبدات، چونکە دەبووە وێنەیەکی زۆر نەرێنی لەسەر تیپەکەی ئێمە."

مانێ دوای بردنەوەی نازناوی جامی ئەفریقا، باسی لە چوونە دەرەوەی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد بەر لەوەی لێدانە سزاکەی براهیم دیاز جێبەجێ بکرێت و گوتی "بەڕاستی جێگەی شەرمەزاری و دڵتەنگی دەبوو ئەگەر شتێکی وا، یان سیناریۆی وا رووی بدایە. وێنای بکە، تەنیا بۆ چرکەیەک بیر بکەرەوە کە بچیتە ژووری جلگۆڕین و یارییەکە لەوێدا بوەستێت. پێموایە ئەوە وێنەیەکی نەرێنی لەسەر تۆپی پێی ئێمە نیشان دەدا؛ پێموایە ئەفریقای ئەمڕۆ شایەنی ئەوە نییە. تۆپی پێی ئەفریقا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پەرەی سەندووە و بەڵگەش ئەوەیە کە لە هەموو جیهانەوە بینەری هەیە. بۆیە، لە لای خۆمەوە، ئەوەی پێویست بوو کردم، دواتریش پێموایە کەمێک بەختمان هەبوو کە گۆڵپارێزێکی وەک 'ئێدوارد مێندی'مان هەبوو کە جارێکی دیکە رزگاری کردین، بۆیە بە گشتی پێموایە لە یارییەکەدا سەنیگال شایەنی بردنەوە بوو."

مانێ زیاتر گوتی "بەڵێ، وەکو ئەوەی گوتم، ئەوە تەنیا دووبارەکردنەوەیە. جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بۆ من چیرۆکێکی دیکەیە. بۆیە، ئەگەر هەموو شتێک بە باشی بڕوات، لێرەدا کۆتایی پێ دەهێنم. کاتێک بیرم دەکردەوە کە 'نسیری' لێدانی سزاکە لێ دەدات و لەپڕ گۆڕیان و 'براهیم' لێی دا و لەدەستی دا، زۆر دڵخۆش بووم و وزەیەکی زیاترمان وەرگرت. بۆیە وەک تیپێک هەوڵمان دا گوشار بکەین و پاداشتی هەوڵەکانمان وەرگرت."

سادیۆ هێشتا قسەیکردووە و دەڵێت "وەکو هەمیشە گوتوومە، گوتم و مەبەستم بووە. بێگومان زۆر شت هەن کە لە تۆپی پێ گرنگترن. هەر بۆیەش ئەوەم گوت، پێش هەموو شتێک ژیان، خێزان و دەتوانم تا بەیانی باسی شتە گرنگەکان بکەم."

هێرشبەرە سەنیگالییەکە باسی کاریگەریی خێزانەکەی دەکات و بە رۆژنامەڤانانی گوت "بەڵێ، پێموایە ئەو کاتە رەبەن بووم، نە هاوژینم هەبوو و نە منداڵ. بەڵام ئێستا لەگەڵ هاوژینەکەم ئاهەنگی بردنەوە دەگێڕم. پێموایە ئەمە وای کردووە ئەم نازناوە بۆ من تایبەتتر بێت."

سەنیگال لە یاریی کۆتایی جامی ئەفریقادا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی مەغریبی بردەوە و بووە پاڵەوان.