Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یانەی هەولێر

یانەی هەولێر

وەرزش19-02-2024

هەولێر دەیەوێت بە 3 خاڵەوە لە کەربەلا بگەڕێتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد کارێزی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

محەممەد کارێزی

رۆژی بڵاوکردنەوە

19-02-2024

تاگەکان

یانەی هەولێر, خولی ئەستێرەکانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا 6 یاریزانی بەڕێدەکات
وەرزش31-05-2026

بارسێلۆنا 6 یاریزانی بەڕێدەکات

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە
وەرزش31-05-2026

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن
وەرزش31-05-2026

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن

رووداو هەولێر 

لە گەڕی 15ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە کاژێر 16:30 یانەی کەربەلا لەنێو یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی هەولێر دەکات.
 
هەولێر وەرزی ئەمساڵ ئاستێکی خراپی هەیە و ئەنجامە خراپەکانی نیگەرانی و کاردانەوەی ناڕەزایەتی تووندی هاندەرانی لێکەوتەوە، بۆ ئەم یارییە تیپەکە دەیەوێت بە بەدەستهێنانی 3  خاڵی یارییەکە دڵی هاندەرانی خۆش بکات.
 
درێس زەردەکانی قەڵا و منارە دوو رۆژە گەشتی شاری کەربەلایان کردووە، تیپەکە بەسەرپەرشتی حەیدەر عەبدولئەمیری راهێنەر دوایین یەکەی ئامادەکارییان ئەنجامداوە. 
 
ئیبراهیم قادر، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند "بەگشتی مۆڕاڵی تیپەکە بەرزە و راهێنەر کاری لەسەر بەرزکردنەوەی ورەی یاریزانان کردووە، هاتنی ژمارەیەکی زۆری هاندەریش بۆ شاری کەربەلا کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئەنجامی یارییەکە دەبێت، ئێمە بۆ وەرگرتنی سێ خاڵی یارییەکە تێدەکۆشین". 
 
یانەی هەولێر لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئەستێرەکانی عێراق 13 یاری ئەنجامداوە، 3 یاری بردووەتەوە، 4 یەکسانبوون و 6 دۆڕانی هەیە، تیپەکە خاوەن سیانزدە خاڵە لە پلەی شازدەی ریزبەندیی خولەکەیە. 
 
هەر ئەمڕۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەم یارییانە بەڕێوەدەچن: 
 
حدود - نەجەف
تەڵەبە - شورتە
 
یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا بەشێوازی پیشەگەری و بەهاوکاری دەستەی لالیگای ئیسپانی بەڕێوەدەچن، کە 20 یانە بەشدارن و لەنێویاندا چوار یانەی کوردستان بەشدارن.