"مێسی به نوێژكردن و چوونه كڵێسا مۆندیال ناباته‌وه"
سیزار لویس مینۆتی، راهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌رجه‌نتینی، په‌سنی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ده‌دات و به "پیاوی موعجیزه‌كان" ناوی ده‌بات و ده‌شڵێت "كه‌س به ته‌نیا ناتوانێت مۆندیال بباته‌وه".
مینۆتی، كه وه‌ك راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین نازناوی مۆندیالی 1978 برده‌وه، له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ، گوتی "من بڕوام نه‌ده‌كرد مێسی بگه‌ڕێته‌وه ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین رووبه‌ڕووی ئازارێكی ده‌روونی زۆر بووه‌ته‌وه". مینۆتی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "به‌ڵام مێسی له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆشده‌وێت، جارێكی دیكه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه هه‌ڵده‌گرێت، كه‌س بۆی نییه گومان له خۆشه‌ویستی مێسی بۆ ئه‌رجه‌نتین بكات، هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بێت".
مینۆتی، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "نه‌بردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیال هیچ له‌وه ناگۆڕێت كه مێسی پیاوی موعجیزه‌كانه، كه‌س ناتوانێت به ته‌نیا مۆندیال بباته‌وه، تۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی جامی جیهانی ببه‌یه‌وه پێویسته تیپێكی باشت له‌گه‌ڵدا بێت، كه‌س ناتوانێت به نوێژكردن و چوونه كڵێسا مۆندیال بباته‌وه".