باسم قاسم: بردنەوە لە دهۆک شتێکی بچووک نییە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن باسم قاسم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

باسم قاسم، راهێنەری یانەی هەولێر دوای بردنەوەیان لە یاریی کلاسیکۆی کوردستاندا دەڵێت "بردنەوە لەنێو یاریگەی دهۆک شتێکی بچووک نییە."
 
راهێنەری یانەی هەولێر، دوای بردنەوەیان لە کلاسیکۆی کوردستاندا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکە گوتی "پیرۆزبایی لە تیپەکەم و کارگێڕی دەکەم، بەختێکی باشتر بۆ یانەی دهۆک، ئەمە چوارەم بردنەوەی لەسەریەکی ئێمەیە و شوێنەکەمان لە ریزبەندی خولەکەدا باشتر کرد."
 
باسم قاسم دەڵێت "بردنەوە لە یانەیەکی وەکو دهۆک لە یاریگەی خۆیاندا شتێکی بچووک و کەم نییە، ئێمە ئەو شتەمان بەدەستهێنا کە لەگەڵ کارگێڕی لەسەری رێککەوتبووین و ئێستا ئاستی داواکاریمان زیاترە."
 
راهێنەری یانەی هەولێر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "دهۆک تیپێکی باشە، یارییەکی زۆرباشی ئەنجامدا و یاریزانی زۆرباشی هەیە."
 
لەلایەن خۆیەوە عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری یانەی دهۆک دوای یارییەکە گوتی "پیرۆزبایی لە یانەی هەولێر دەکەم، بەختێکی باشتر بۆ تیپەکەم و داوای لێبوردن لە هاندەرانمان دەکەین، زنجیرەی هەڵە تاکەکەسییەکان کۆتایی نەهاتووە، ئەو دۆڕاندنانەی تووشیان دەبین بەهۆی هەڵەی تاکەکەسییە."
 
راهێنەری دهۆک زیاتر گوتی "سەرەڕای ئەوەی لە هەردوو نیوەی یارییەکەدا باشبووین، بەڵام تۆپی پێ ئەنجامەکان یەکلاییدەکەنەوە."
 
لە یاریی کلاسیکۆی کوردستان لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی دهۆکی بردەوە و چووە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکە، یارییەکی کەمتریشی لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە