ریال مەدرید گرنگترین چەکی خۆی لەدەستدەدات
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند کە تیبۆ کۆرتوا تووشی پێکان بووە و میدیاکانی ئیسپانیاش باس لەوە دەکەن کە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو گۆڵپارێزە مانگ و نیوێکە.
دوای ئەوەی کۆرتوا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگدا نەیتوانی گێمی دووەم بەرامبەر مانچێستەر سیتی تەواو بکات، یانەکەی ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکدا بەفەرمی پێکرانی گۆڵپارێزە بەلجیکییەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند کە تیبۆ کۆرتوا تووشی پێکان بووە.
لە بڵاوکراوەکەی ریال مەدریددا هاتووە "تیبۆ کۆرتوا تووشی پێکان بووە لە مەسوولکەی رانی راستی".
هەروەها تێیدا هاتووە "کۆرتوا لە کاتی خۆگەرمکردندا بەر لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی تووشی پێکان بووە و بە ئازارەوە یاری کردووە و گێمی یەکەمی تەواو کردووە".
هەرچەندە لە بڵاوکراوەکەی یانەی شاهانەدا باسی ماوەی دوورکەوتنەوەی کۆرتوا نەکراوە، بەڵام بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا، پێکانەکەی ئەو گۆڵپارێزە ئاسان نییە و ناتوانێت بەمزووانە بگەڕێتەوە.
هەندێک لەو سەرچاوانە دەڵێن "کۆرتوا مانگ و نیوێک دووردەکەوێتەوە، چونکە پێویستی بە ماوەیەکی زۆرە بۆ چاکبوونەوە".
ئەگەر ماوەی دوورکەوتنەوەی کۆرتوا مانگ و نیوێک بێت، ریال مەدرید لە چەندین یاریی گرنگ و یەکلاکەرەوە بێبەش دەبێت لە تواناکانی، وەک یاریی دێربیی مەدرید، کلاسیکۆ و هەردوو یاریی بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا ئەمانە ئەو یارییانەن کە تيبۆ كۆرتوا بەشدارییان تێدا ناکات:
❌ ئاتلێتیکۆ مەدرید
❌ مايۆركا
❌ بايرن میونشن (چوون)
❌ جيرۆنا
❌ بايرن میونشن (گەڕانەوە)
❌ ئاڵاڤێش
❌ ريال بێتيس
❌ ئیسپانیۆل
❌ بارسێلۆنا