ڤیدیۆ؛ مانچێستەر سیتی یەکەم یاریی مۆندیالی بردەوە


رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتی بەهێزەوە چووە نێو رکابەرییەکانی مۆندیالی یانەکان و لە یەکەم دەرکەوتنیدا سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ویدادی مەغریبی بەدەستهێنا.
 
یارییەکە لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی حەوتەم بەڕێوەچوو، دوای تەنیا دوو خولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە فیل فۆدن گۆڵی پێشکەوتنی بۆ مانچێستەر سیتی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 41 فۆدن ئاسیستی کرد و جێرمی دوکۆ، مانچێستەر سیتی کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
لە خولەکی 88 بەهۆی تووند یارییکردنەوە ریکۆ لویس یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە هالاند هەلێکی ئاسانی بۆ تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم لەدەستدا، یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات و مانچێستەر سیتی یەکەم سێ خاڵی بردەوە.
 
مانچێستەر سیتی لە دووەم یارییدا بەرامبەر یانەی عەینی ئیماراتی یاری دەکات، دوای ئەوەش لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکاندا رووبەڕووی یانەی یوڤێنتوس دەبێتەوە.