بەوێنە.. یاریزانێکی بێشکتاش لەشەوی کودەتایەکەی تورکیا



رووداو - هەولێر

دوسکۆ تۆسیک، یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بێشکتاشی تورکی وێنەیەکی لەگەڵ تانکی کودەتاکەی تورکیا کرد.

دوای کودەتا سەربازییەکەی تورکیا تۆسیکی یاریزانی یانەی بێشکتاش وێنەیەکی لەگەڵ یەکێک لە تانکەکان بڵاوکردووەتەوە کە سەربازانی تورکیا هێنابوویانە سەر شەقام.



وێنەی یاریزانی داڵەکان دوای ماوەیەکی کەم زۆرترین بینەری هەبووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە. 

لە شەوی ١٥ ئەم مانگەدا کودەتای سەربازیی بەسەر حکومەتی تورکیادا کرا و بەوهۆیەوە چەندین کوژراو برینداری لێکەوتەوە و بە هەزارەها سەربازیش دەستگیر کران.