سلێمانی بەشوێن مەلەوانی بەهرەمەنددا دەگەڕێت
رووداو - سلێمانی
دوای کردنەوەی مەلەوانگەی یانەی وەرزشی سلێمانی، پاڵەوانێتییەکی کراوە بۆ ئاستەکانی پێشکەوتووان، لاوان و تازەپێگەیشتووان کرایەوە.
پاڵەوانیەتییەکە لەلایەن لقی سلێمانی یەکێتیی مەلەوانییەوە سەرپەرشتیکرا. ئامانج لێی دۆزینەوەی یاریزان و بەهرەمەندی نوێ بوو بۆ پاڵەوانێتییەکانی عێراق.