ناڤاس رقی له کێیە لەریال مه‌درید؟
رووداو ـ هه‌ولێر
كایلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی كۆستاریكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، رازی نه‌بوو دڵخۆشی خۆی به دۆڕانی یانه‌ی پێشووی ریال مه‌درید نیشان بدات.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگدا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری ریال مه‌دریدی ئیسپانی كرد و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام لێیبرده‌وه، كه له‌و یارییه‌دا كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی پێشووی ریال مه‌درید زۆر سه‌ركه‌وتووانه تۆڕی گۆڵی پاریس سانجێرمانی له به‌رده‌م هاوڕێیانی پێشوویدا پاراست.
له دوای یارییه‌كه ناڤاس، گوتی "هه‌ست به دڵخۆشییه‌كی زۆر ده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه نا كه له ریال مه‌دریدمان بردووه‌ته‌وه".
ناڤاس هه‌روه‌ها گوتی "من رقم له هیچ كه‌سێكی ریال مه‌درید نییه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه دڵخۆشم كه ساته‌وه‌ختێكی خۆش له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌م به‌ڕێده‌كه‌م، لێره هه‌مووان به په‌رۆشن و خه‌ونی گه‌وره‌یان هه‌یه، بۆیه به هه‌موو تواناكانم به‌رگری له پاریس سانجێرمان ده‌كه‌م، وه‌ك چۆن پێشتریش هه‌موو تواناكانم له‌پێناو ریال مه‌دریددا به‌كارهێناوه".
گۆڵپارێزه كۆستاریكییه‌كه، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، گوتی "ده‌مه‌وێ مێژوویه‌كی نوێ له كاروانی وه‌رزشیی خۆمدا بنووسمه‌وه، من چه‌ند كاتێكی خۆشم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌بووه و ئێستا سه‌ر به پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌م، هه‌وڵده‌ده‌م چێژ له هه‌موو چركه‌یه‌ك وه‌ربگرم". هه‌روه‌ها كایلۆر گوتیشی "لێره خێزانه‌كه‌م دڵخۆشه و ئه‌وه‌ش گرنگترین شته بۆ من".
له دواساته‌كانی مێركاتۆی هاوینه‌دا، ناڤاس ریزه‌كانی ریال مه‌دریدی جێهێشت و رووی له یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد، چونكه رازی نه‌بوو وه‌ك گۆڵپارێزی یه‌ده‌گ له ریزه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌دا بمێنێته‌وه.