ڤیدیۆ؛ کۆڵن و فرانکفۆرت خاڵەکانی یارییەکەیان دابەشکرد

رووداو دیجیتال

لە یارییەکی دیکەدا کۆڵن لە بەرامبەر هەندێک لە هاندەرانیدا بە گۆڵێک لەگەڵ ئینتراخت فرانکفۆرت یەکسانبوو.

لە کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ فرانکفۆرت هەژمارکرد و ئاندرێ سێلڤای یاریزانی پۆرتوگالی سەرکەوتووانە جێبەجێیکرد و گۆڵی پێشکەوتنی بەدەستهێنا.

ئۆندرێ دۆدا لە خولەکی 52دا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

هەردوو یانە چەندجارێک هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکدی، بەڵام نەیانتوانی گۆڵی دیکە بکەن و خاڵەکانیان لەنێو خۆیاندا دابەشکرد.