سۆنگ: تەنیا بۆ پارە چوومە بارسێلۆنا

19-10-2023
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئەلێکساندەر سۆنگ بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یاریزانێکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا دەڵێت من تەنیا بۆ پارە یاریم بۆ بارسا کردووە.
 
ئەلێکساندەر سۆنگ یاریزانی کامیرۆنیی پێشووی بارسا، دەڵێت "کاتێک بارسا گرێبەستێکی پێشکێشکردم لە ساڵی 2012 و بینیم چەندم دەست دەکەوێت، جارێکی دیکە بیرم لێ نەکردەوە و قبوڵم کرد".
 
ئەو زیاتر دەڵێت "بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسام بینی و پێیگوتم کە زۆر یاری ناکەم، بەڵام هیچ بەلامەوە گرنگ نەبوو، چونکە دەمزانی کە ئیدی دەبمە ملیۆنێر".
 
یاریزانی پێشووی بلاوگرانا هەروەها گوتی "هەستم دەکرد هاوژینەکەم و منداڵەکانم شایەنی ئەوەن ژیانێکی خۆشیان هەبێت، کاتێک کاروانی وەرزشیم کۆتایی دێت. دەمتوانی لە هەر شوێنێک بمەوێت بازاڕ بکەم و شەوانی شێتانە و خۆشم هەبێت".
 
ئەلێکساندەر سۆنگ، لە ساڵی 2012 بە گرێبەستێک بەرامبەر 19 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئارسیناڵەوە پەیوەندیی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد. 65 یاری بۆ یانە کەتەلۆنییەکە کردووە و تەنیا 1 گۆڵی تۆمارکردووە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە