ڤیدیۆ؛ چامپیۆنزلیگ گەڕایەوە و پشوودان بڕایەوە.. پاشای ئەورووپا یاری هەیە
رووداو دیجیتاڵ
ئەمە مەشقەکانی ریال مەدریدە بۆ ئامادەکاری لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی مۆناکۆ لە چامپیۆنزلیگ.
لە رووکەشدا هەموو شت باشە، ئارامە و هەندێکجار زەردەخە زاڵ دەبێت.. رووداوێک لە کۆردۆبا روویداوە و چەند کەسێک بوونەتە قوربانی، مەشقەکان ساتێک رێزلێنان بۆ قوربانییەکان بەخۆوە دەبینن.
ئەربێلوا یەکەم یاریی وەک راهێنەری یانەکە لە چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدات. ئەگەرچی چەکە تۆقێنەرەکە کە کیلیانە گەڕاوەتەوە و ڤینیش ئامادەیە، بەڵام هیچ گرەنتییەک بۆ سەرکەوتن لەئارادا نییە.
ئەو یاریزانانەی مەشقدەکەن، چاوەڕێی پلانەکانی ئەو راهێنەرە گەنجەن کە لە هەمووان زیاتر هەست بەدڵەڕاوکە دەکات..
دەرکەوتنەوە لە سانتیاگۆ ترسی لای هەمووان دروستکردووە، سەرەتای هەفتە کاتێک تیپەکە یەکەم یاریی خۆی لە یاریگەکەیدا ئەنجامدا، ئەوەی زاڵبوو گۆڵی جوان و ئاستی باش و بردنەوە نەبوو.. دەنگی ناڕەزایەتی و فیکەی بێزاری و بڕۆ بڕۆ بوو..
ئێستا کە یاریزانەکان دەچنەوە بەرامبەر هەمان هاندەر، ئەگەرچی زۆر دووپاتی ئەوەیان کردەوە کە پێویستیان بەپشتگیرییانە، بەڵام کەس نازانێ ئەمجارە بەرامبەر پرسیارەکانی ڤینیدا هاندەران چی دەکەن و چۆن بەرامبەر ئەو قسانەی ئەربێلوا دەوەستنەوە، کە زۆرینەیانی بەپیلانگێڕیی لە دژی سەرۆکی یانەکە تۆمەتبار کرد.