ئیمپراتۆریه‌تى رۆناڵدۆ ده‌ڕووخێت
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا پێیانوایه ئیمپراتۆریه‌تى كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى له رۆژانی كه‌می رابردوودا خه‌ریكه به‌ره‌و داڕمان ده‌ڕوات. رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ند هۆكارێك هه‌ن له‌وانه‌یه ببنه هۆی داڕمانی ئیمپراتۆریه‌تی رۆناڵدۆ.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه جیابوونه‌وه‌یه‌تی له ئیرینا شایكى دۆستى. كه كاریگه‌ری جیابوونه‌وه‌ی له شایك به روونی به‌سه‌ر رۆناڵدۆوه دیاره‌و به گوێره‌ى راپۆرتێكی رۆژنامه‌ى ASى ئیسپانى "رۆناڵدۆ خۆی به سێرجیۆ رامۆسی هاوڕێی گوتووه جیابوونه‌وه‌م له شایك زۆر كاری لێكردووم و له حاڵه‌تێكی ده‌روونى خراپدام".
دووه‌م هۆكاریش ئه‌و پێكانه‌یه كه به‌رده‌وام به‌رۆكی رۆناڵدۆ به‌رنادات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی دروستكردووه. كه به قسه‌ى چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك بێت "هێشتا رۆناڵدۆ به‌ده‌ست پێكانه‌كه‌ى ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام نایه‌وێ ئاشكرای بكات".
هۆكارێكی دیكه بۆ رووخانى ئیمپراتۆریه‌تى رۆناڵدۆ، به‌رده‌وام تووڕه‌بوونی ئه‌م دواییه‌ى رۆناڵدۆیه، كه زوو زوو تووڕه ده‌بێت، نموونه‌ش حاڵه‌تی ده‌ركردنی بوو به‌رامبه‌ر كورتۆبا، یان هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسێك دوای دۆڕان به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به 4 گۆڵی خاوێن. هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، رۆناڵدۆ له هه‌ڵه‌كه‌ی كاسیاس به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش زۆر بێزار دیاربوو و ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه و چه‌ند جارێك به تووڕه‌یی سه‌یری كاسیاسی ده‌كرد، دوای ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی كردی، ئه‌مه‌ش تۆنی كرووسی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی تووشی شه‌رمه‌زاری كرد و ناچاریكرد سه‌یری زه‌وی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵوێسته خۆی له نێوان رۆناڵدۆ و كاسیاس به‌دوور بگرێت.
له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر، لیۆنێل مێسی ركابه‌رى ته‌قلیدی رۆناڵدۆیه، كه هه‌ندێك له چاودێران پێیانوایه "هه‌ر كاتێ مێسی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد، كاریگه‌ریه‌كی ده‌روونى زۆر خراپ ده‌كاته سه‌ر رۆناڵدۆ، وایلێده‌كات ئاستى روو له دابه‌زین بكات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "ته‌نانه‌ت له دوو ساڵى رابردوودا رۆناڵدۆ له‌به‌رئه‌وه باڵۆن دۆرى برده‌وه، چونكه مێسی ئاستى خۆی له ده‌ستدابوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ كه مێسی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆی، زۆر زه‌حمه‌ته رۆناڵدۆ بگه‌ڕێته‌وه ئاستى خۆی".
هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ندێك له سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌ڵێن "فلۆره‌نتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌زانێت كه ته‌مه‌نى رۆناڵدۆ گه‌یشتووه‌ته 30 ساڵ و ئه‌وه كۆتایی ئه‌وه، بۆیه ئاماده‌یه بیفرۆشێت". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و چاودێرانه‌ش زۆرن كه پێیانوایه رۆناڵدۆ ده‌توانێت ئه‌م قۆناخه زه‌حمه‌ته تێپه‌ڕ بكات و بگه‌ڕێته‌وه ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆی".