خەرجییەکانی رۆناڵدۆ بۆ جۆرجینیا ئاشکرابوون

رووداو - هەولێر

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان وردەکارییەکانی خەرجییەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس بۆ جۆرجینیای هاوڕێی ئاشکرا دەکەن.

رۆژنامەی کۆریێری دێللۆ سپۆرتی ئیتالی رایگەیاندووە، رۆناڵدۆ مانگانە 96 هەزار یۆرۆ وەک خەرجی دەداتە جۆرجینیا رۆدریگێزی هاوڕێی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، جۆرجینیا رۆدریگێز جگە لەوە هاوڕێی رۆناڵدۆیە، زۆربەباشی چاودێری منداڵەکانیشی دەکات، لەگەڵ ئەوەی تەنیا ئالانا مارتینای دوو ساڵی لە جۆرجینیا هەیە و سێ منداڵیش هی رۆناڵدۆیە کە ئێستا لەگەڵ جۆرجینیا دەژین.



کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵانە 34 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەتی لە یانەی یوڤێنتوس، ئەمەش هۆکارێکی باشە بۆ ئەوەی هاوکارییەکی باشتری جۆرجینیا بکات بۆ ئەوەی ژیانێکی باشی هەبێت.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە ئەو پارەیەی لە رۆناڵدۆ وەریدەگرێت بەشێکی بۆ بەڕێوەبردنی ماڵەکەیەتی و بەشێکیشی بۆ نێوبانگی خۆی بەکاردەهێنێت، جگە لەوەش لەبەرامبەر هەر پۆستێکدا کە لە ئینستاگرام دەیکات نزیکەی 8 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت، کە زیاتر لە 16 ملیۆن و 500 هەزار فۆڵۆوەرسی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا هەیە.