داهاتووی راهێنەری عێراق یەکلاییکرایەوە
رووداو - هەولێر
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داهاتووی، سریچکۆ کاتانیچ، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقی یەکلاییکردەوە.
عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، نامەیەکی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە و تێیدا داوایکردووە بودجەی پێویست بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەری عێراق دابین بکەن و رەزامەندیشی وەرگرتووە.
بەم شێوەیە کاتانیچ لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەردەوامدەبێت و هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەوەی واز لە کارەکەی بهێنێت.
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دووپاتیدەکاتەوە لەگەڵ کاتانیچ و یاریدەدەرەکانی گفتوگۆ لەسەر میکانیزمی کارکردنی داهاتوو لە هەڵبژاردەی عێراق دەکەن، دوای ئەوەی دەگەڕێنەوە بەغدا.
هەڵبژاردەی عێراق خۆی بۆ ئەو یارییە دۆستانەیە ئامادەدەکات کە رۆژی 7ـی مانگی داهاتوو بەرامبەر تونس ئەنجامیدەدات.