Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەرزش20-05-2024

ڤیدیۆ؛ رۆماریۆ لە تەمەنی 58 ساڵیدا دەستی بە یاریکردن کردەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئیحسان تاهیر

رۆژی بڵاوکردنەوە

20-05-2024

تاگەکان

رۆماریۆ, یانەی ئەمێریکا

بابەتی پەیوەندیدار

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە
وەرزش31-05-2026

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن
وەرزش31-05-2026

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ
وەرزش31-05-2026

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ

رووداو دیجیتاڵ

کەس نییە رۆماریۆی ئەفسانەی بەرازیل نەناسێت، کە بێجگە لە خۆی، زۆر کەس پێیانوایە ئەو یەکێکە لە باشترین هێرشبەرانی مێژوو. بەڵام چیرۆکەکەی خۆشتر و سەرنجڕاکێشتر دەبێت ئەگەر ببینی کە ئەو لە تەمەنی 58 ساڵیدا گەڕاوەتەوە نێو یاریگەکان و لەگەڵ رۆمارینیۆی کوڕیدا پێکەوە یاری دەکەن.
 
چیرۆکەکە زۆر نایابە.. چی وایکردووە رۆماریۆ بەو تەمەنەوە بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان؟ لە کاتێکدا کارێکی ئاسان نییە دوای نزیکەی دوو دەیە لە وازهێنان بگەڕێیتەوە و دەست بە یاری بکەیتەوە.
 
دوو هۆکار هەیە، کە یەکەمیان بریتییە لە داواکاریی ئیدیڤێری باوکی کۆچکردووی، کە بەر لەوەی کۆچی دوایی بکات وەسیەتی بۆ رۆماریۆ کردبوو پێکەوە لەگەڵ رۆمارینیۆ یاری بکات. دووەمیشیان ئەوەیە کە رۆماریۆ دەیەوێت ناو و نێوبانگی یانەی ئەمێریکا وەک جاری جاران بگەڕێنێتەوە.
 
رۆماریۆ و رۆمارینیۆ پێکەوە بۆ یانەی ئەمێریکای خولی پلەیەکەکانی بەرازیل یاری دەکەن، کە هەر خۆی سەرۆک و خاوەنی ئەو یانەیەیە.
 
براوەی مۆندیالی 1994 لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل، کە دوای وازهێنان لە تۆپی پێ بوو بە سیاسەتمەدار، لە یارییەکی قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتی ریۆ دی جانیرۆدا لە نێوان ئەمێریکا و پێترۆپۆلیس، وەک یاریزانێکی یەدەگی بانگهێشتنەکراو لەسەر کورسی یەدەگ بوو.
 
رۆماریۆ، یاریزانی یانەی ئەمێریکا، گوتی "ئێمە هەمیشە بایەخی یەکەم بەلایەنی هونەری دەدەین، کە زۆر گرنگە بۆ ئەمێریکا، لەگەڵ راهێنەرەکە قسەم کرد، دوو سێ جار قسەمان کرد و تێگەیشتین کە ئەمڕۆ، بەداخەوە، ئەو رۆژە نەبوو یاری بکەم، بەڵام بێگومان هەندێک لە هاندەران بە دڵتەنگی و نائومێدەوە لێرە رۆیشتن، ئەگەرچی بوونم لێرە هۆکارێکی بە هەمووان بەخشی کە دڵخۆش بن، بەڵام دەبێت بزانین کە هەموو شتێک ساتێکی تایبەتی خۆی هەیە".
 
رۆماریۆ کە لە ساڵی 2023 بوو بە سەرۆکی یانەی ئەمێریکا، هەوڵدەدات خەونەکەی خۆی و باوکیشی بەدیبهێنێت کە بەشێوەیەکی پیشەگەرانە لەگەڵ رۆمارینیۆی کوڕی یاری بکات. 
 
خەون و ئامانجی ئەو کوڕ و باوکە ئەوەیە یانەی ئەمێریکا بگەڕێننەوە ئاست و نێوبانگی جارانی، کە یەکێکە لە یانە نێودارەکانی بەرازیل. ئەوان دەیانەوێت بیکەنەوە یانەیەکی گەورە و جارێکی دیکە هاندەرانی یانەکە شانازی بە یانەکەیانەوە بکەن.
 
رۆماریۆ، یاریزانی یانەی ئەمێریکا، گوتی "ئەمێریکا یەکێکە لە تیپە گەورەکانی مێژووی تۆپی پێی بەرازیل، یەکەم یانەیە کە ئەو ناوەی هەیە لە هەموو بەرازیلدا. ئەمێریکا کاتێکی سەختی بەسەر بردووە. ئێستا خەریکە لەگەڵیدا چوار پێنج مانگ تەواو دەکەین، خەریکی رێکخستنەوەین، دڵنیام ئێستا باوکم لە گۆڕەکەیدا زۆر ئاسوودەیە". 
 
هەروەها گوتی "دڵخۆشم کە دەرفەتی ئەوەم هەیە، وەک سەرۆک و وەک یاریزانێکی تۆپی پێ، خەونی یاریکردن شانبەشانی کوڕەکەم بەدیبهێنم. بەداخەوە ئەمجارە رووی نەدا، بەڵام من  ئارامم و دڵنیام کە ئەوە روودەدات. ئەوەی ئێمە لێرەدا دەیکەین بۆ ئەمێریکایە، کە شایەنی ئەوەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو ئەمێریکایە بێت کە هەمیشە بووە، هەر بۆیەش هەموومان کەمێک زیاتر لە توانامان دەبەخشین بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین ئەمێریکا بخەینەوە شوێنی خۆی".
 
رۆماریۆ، یەکەم هەنگاوی بە سەرکەوتوویی نا، چونکە ئەگەرچی لەسەر کورسی یەدەگەوە مایەوە، بەڵام بوونی ئەو جۆش و خرۆشێکی گەورەی بە یاریزانەکانی ئەمێریکا و هاندەرانی دابوو، کە یارییەکە بە یەکسانبوون تەواوبوو، بەڵام بەدڵنیاییەوە لە یارییەکانی داهاتوودا یاریکردنی رۆماریۆ جۆش و خرۆشەکە زیاتر دەکات و ئەمێریکا خێراتر بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت.