هەولێر لە بەغدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر شورتە بەدەستهێنا



رووداو دیجیتاڵ

یانەی هەولێر لە یارییەکی گرنگی گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، توانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 2-0 لە یانەی شورتە بباتەوە، یارییەکە لەنێو ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاندەران بەڕێوەچوو.
 
زەردپۆشەکان لە سەرەتای یارییەکەوە بە گوشارێکی زۆرەوە دەرکەوتن، لە خولەکی 15ـدا مارلین چۆبانۆڤ بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەولێر تۆمارکرد. لە خولەکی 38ـدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ شورتە هەژمارکرد، بەڵام کومەیل سەعدی، گۆڵپارێزی هەولێر بە شێوازێکی نایاب لێدانەکەی گەڕاندەوە.
 
لە گێمی دووەمدا، هەولێر لە رێگەی هێرشێکی خێراوە لەلایەن کریستیان بارکۆوە گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و سەرکەوتنی یانەکەی مسۆگەرتر کرد. لە خولەکی 79ـدا ناوبژیوان بۆ دڵنیابوونەوە لە حاڵەتێکی نیاز محەممەد، بەرگریکاری هەولێر گەڕایەوە بۆ ڤار، بەڵام بڕیاریدا هیچ لێدانێکی سزا هەژمار نەکات.
 
بەم ئەنجامە، هەولێر کۆی خاڵەکانی گەیاندە 73 خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندی جێگیربوو، یانەی شوڕتەش بە 76 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەدا دێت.