ڤیدیۆ؛ گۆڵێکی سەرنجڕاکێش و جیاواز لە خولی چین


رووداو - هەولێر

یانیک کاراسکۆ، ئەستێرەی بەلجیکی و یانەی دالیان یڤانگی چینی، گۆڵێکی سەرنجڕاکێش و جیاوازیی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

لە رکابەرییەکانی گەڕی 19ـی خولەکەدا، دالیان بەرامبەر تیانجین تیدا یارییکرد و هەردوو یانە بە سێ گۆڵ یەکسانبوون.

دوای ئەوەی لە گێمی یەکەمدا دالیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک دواکەوت، لە خولەکی 49 یانیک کاراسکۆی بەلجیکی، ئەستێرەی پێشووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئێستای یانەی دالیان لەلێدانێکی راستەوخۆی کۆڕنەرەوە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش و جیاوازی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی یەکسانکردەوە، کە هەر خۆیشی گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکردبوو.

یانەی دالیان یڤانگ لەلایەن رافایێل بێنێتیزی ئیسپانی سەرپەرشتی دەکرێت، چەند رۆژێک پێش ئێستا سۆلۆمۆن رۆندۆنی ڤێنزوێلیش پەیوەندیی بە یانەکەوە کرد و لە یارییەکەدا یەکەم گۆڵی خۆی بەدرێسی یانەکەوە تۆمارکرد.