18 یاریزانی بە 10 بزن گۆڕییەوە
رووداو - هەولێر
لە رووداوێکی سەیر و چاوەڕواننەکراودا یانەیەکی تورکی 18 یاریزانی دەفرۆشێت و لەبەرامبەردا بزنی پێ دەکڕێت.
تۆڕی هەواڵی رووسیا تۆدەی بڵاویکردووەتەوە، کینان بویوکلیپلپ، سەرۆکی یانەی گۆلۆ سپۆری تورکی بڕیارییدا 18 یاریزانی یانەکەی بفرۆشێت و لەبەرامبەر 10 بزنی کڕی.
کاتێک پرسیاریان لەسەرۆکی یانەکە کردووە بۆچی ئەو کارەیکردووە، کینان لە وەڵامدا گوتوویەتی لە ماوەی 6 ساڵدا ئەو بزنانە بێچوویان دەبێت دەبنە 140 بزن و بەبەرهەمەکانیشیان دەتوانین پێداویستییەکانی یانەکە دابین بکەین و سوودێکی زۆریان لێ وەردەگرین.
سەرچاوەکە رایگەیاندووە، یانەکە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لەو 18 یاریزانە گەنجە 15 هەزار لیرەی دەستکەوتووە و لەرێگەی ئەم پڕۆژە نوێیەوە دەیەوێت بە فرۆشتنی شیری بزنەکانی یانەکەی ببات بەڕێوە و پێداویستییەکانی یانەکەی دابین بکات و دوای ئەوەش سوودیان لێ وەربگرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی یانەکە و کڕینی یاریزانی نوێ.