ڤیدیۆ؛ ریال مەدرید یەکەم بردنەوەی بەزەحمەت تۆمارکرد
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید یەکەم یاریی لە وەرزی نوێی لالیگادا ئەنجامدا و بەبردنەوەیەکی زەحمەت چووە نێو رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولەکە.
لە یەکەم دەرکەوتنیدا، ریال مەدرید لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی ئۆساسونای کرد، لە خولەکی 17 لێدانێکی دین هاوسن، لە دوورەوە یەکەم مەترسیی ریال مەدرید بوو بۆ سەر گۆڵی میوانەکەی.
دوای ئەوە کیلیان ئێمباپێ و ئێدێر میلیتاو بە دوو لێدان خۆیان تاقیکردەوە، بەڵام هەر سوودی نەبوو.
هێرشەکانی ریال مەدرید بەردەوامبوون، بەڵام نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامێکی سپی بەبێ گۆڵ و بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا لێدانێکی سزا بۆ ریال مەدرید هەژمارکرا، کیلیان ئێمباپێ یەکەم گۆڵی یانەکەی لەم وەرزەدا تۆمارکرد و یانەی شاهانەی پێشخست.
لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەدا فرانکۆ ماستانتونۆ هەوڵیدا لە یەکەم دەرکەوتنیدا بەدرێسی ریال مەدریدەوە گۆڵ بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
بەر لە تەواوبوونی یارییەکە بە چەند چرکەیەک، ئابێل برێتۆنێس، یاریزانی ئۆساسونا بەکارتی سوور کرایە دەرەوە.
ریال مەدرید یەکەم یاریی خۆی لە وەرزی نوێی لالیگادا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە و یەکەم سێ خاڵی لە یەکەم یارییدا لە خولەکەدا لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆ بەدەستهێنا.