هەولێر یاریزانێکی گواستەوە بەرامبەر مێسی و رۆناڵدۆ یارییکردووە
رووداو دیجیتاڵ
یانەی هەولێر بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی یاریزانێکی پیشەگەری راگەیاند، کە پێشتر بەرامبەر لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ یارییکردووە.
یانەی هەولێر لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "یانەکەمان بۆندی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری جامایکی هێلی بەرگری "دامیۆن لۆوی" واژوو کرد . ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی جامایکا لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و دوا وێستگەی یاریکردنی بەر لە ئیمپراتۆر لە خولی رۆشنی سعودی بە دیاریکراوی لە یانەی"ئە خدود" بوو."
دامیان ئۆناندی لۆوی، تەمەنی 32 ساڵە لە دڵی بەرگری یاری دەکات، یاریزانەکە ئەزموونێکی زۆری یارییکردنی هەیە و لە یانەکانی سیاتل و ئینتەرمەیامی و فێلادێلفیای ئەمریکی و ئەخدودی سعودی یارییکردووە.
یاریزانەکە پێشتر لە خولی ئەمریکا بەرامبەر لیۆنێل مێسی و لە خولی سعودیش بەرامبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ یارییکردووە.
دامیان لە 2016ـەوە یاریزانی هەڵبژاردەی یەکەمی جامایکایە و 74 یاریی بەدرێسی هەڵبژاردەکەوە ئەنجامداوە 3 گۆڵیشی بۆ هەڵبژاردەکە تۆمارکردووە.