یایا تۆرێ ماڵئاوایى كرد

رووداو -سلێمانى 

یایا تۆرێ، یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى كۆتدیڤوارو یانه‌ى مانچێسته‌ر سێتى ئێنگلیزى به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى وازهێنانى له‌ یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى راگه‌یاند .

تۆرێ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاشكرایكردووه‌ پاش 133 یاری بۆ فیله‌كان و 14 ساڵ له‌ خزمه‌تكردن له‌ وازهێنانى له‌ یاریكردن بۆ كۆتدیڤوار راگه‌یاندووه‌.

سه‌ره‌تاى وه‌رزى ئه‌مساڵیش پیپ گواردیۆلاى ئیسپانى و راهێنه‌رى مانچێسته‌ر سیتى  یایا تۆرێیه‌ى له‌ پێكهاته‌ى سیتى بۆ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان دوورخسته‌وه‌.