تیمساحەکەی ئینگلتەرا بووە بۆکسێنەر

رووداو – هەولێر

ریۆ فێردیناندی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچێستەر یونایتد، بە فەرمی بووە بۆکسێنەری پیشەگەر.

ریۆ چەند مانگێکە مەشق لەشجوانی و بۆکسێن ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی وەک بۆکسێنەرێکی پیشەگەر بناسێنرێت، دواتر فێردیناند لەگەڵ تیمەکە بە مێدیاکان ناسێنرا و بووە یاریزانی بۆکسێن، پێشدەچێت لە ساڵی داهاتوودا یەکەم یاری خۆی وەک بۆکسێنەر ئەنجامبدات.

فێردیناند پێشتر یاریزانی تۆپی پێ بووە و لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاریکردووە و پێشتر یەکێک بووە لە گرانترین بەرگریکارانی مێژوو.