ئیکەر کاسیاس ئامادەی کلاسیکۆ دەبیت


رووداو - هەولێر

ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریال مەدرید و ئێستای یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بۆ هاندانی یانەکەی پێشووی لە یاری کلاسکۆدا دەگەڕێتەوە مەدرید.

ماڵپەری یانەی پۆرتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئیکەر کاسیاس بۆ یارییەکە دەگەڕێتەوە مەدرید و ئامادەی کلاسیکۆ دەبێت، لە کاتێکدا دوای شازدە ساڵ یاریکردن لەو یانەیە یەکەم کلاسیکۆییە بێ بەشداریکردنی کاسیاس ئەنجامدەدرێت.

سبەی شەممە کاژێر 20:15 یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنا دەکات و چەندین کەسایەتی وەرزشیش بۆ بینینی یارییەکە لە مەدریدن.