"خۆزگه مێسی له به‌رازیل له‌دایك ده‌بوو"
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل راشكاوانه هیوایه‌كی سه‌یری خواست و رایگه‌یاند "خۆزگه مێسی له به‌رازیل له‌دایك ده‌بوو".
تیتی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی "به‌ڵێ وامگوتووه، ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه خۆزگه مێسی له به‌رازیل له‌دایك ده‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سامبا ده‌كرد، ئه‌و یاریزانێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره، له‌نێو یاریگه‌دا سیحر ده‌كات، هه‌موو شوێنێكی یاریگه پێكه‌وه ده‌بینێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یبینێت یاریزانانی دیكه نایبینن".
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، له‌باره‌ی به‌راوردی نێوان مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆش گوتی "هه‌ردووكیان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ن، رۆناڵدۆ له گۆڵكردن زۆر به‌توانایه، مێسیش داهێنه‌ر و جادووگه‌ره".
هه‌روه‌ها تیتی گوتیشی "پێموایه ئه‌گه‌ر مێسی و رۆناڵدۆ پێكه‌وه بۆ تیپێك یاری بكه‌ن تیپه‌كانی دیكه تێكده‌شكێنن".