رۆناڵدۆ پرسیاری خولی چین دەکات
رووداوهەولێر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید پرسیاری خولی چین لە لویس فلیپی سکۆلاری دەکات و دەیەوێت بزانێت ژیان لە چین چۆنە.
سکۆلاری راهێنەری یانەی گوانژۆی چینی لە لێدوانی بۆ ماڵپەری ئیسپۆرتا رایگەیاند" رۆناڵدۆی ئەستێرەی ریال پرسیاری چۆنییەتی ژیان لە چین و خولی چینی لێکردم بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بیر لە خولی چین بکاتەوە".
هەروەها سکۆلاری گوتیشی" کاتێک رۆناڵدۆ ئەو پرسیارانەی لێکردم لە وەڵامدا پێم گوت کە ئەگەر هەلێکت بۆ برەخسێت بچیتە چین بێ دوو دڵی برۆ و مەوەستە".
جارێکی دیکە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و تەمەن 33 ساڵ لە ئیسپانیا کێشەی نەدانی باجی بۆ درووستبوویەوە و یاریزانەکە گوتبووی ئەگەر یانەی ریال مەدرید ئەو کێشانە چارەسەر نەکەن ئەوا یانەکە جێدەهێڵم.