ئینتەر و کۆمۆ یاریی لووتکە دەکەن و براوەیان دەگاتە یاریی کۆتایی
رووداو دیجیتاڵ
یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچن، کاژێر 22:00 یانەی ئینتەرمیلان لە یاریی لووتکەدا بەرامبەر کۆمۆ یاریی دەکات.
لە یاریی چووندا هەردوو تیپ بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، ئەمشەو لە جۆزسێپی میازا جارێکی دیکە رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
ئینتەرمیلان لە پێنج یاریی رابردوودا بەشێوەیەکی گشتی هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، زۆر نزیکە لەوەی ببێتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا و دەیەوێت لە جامیشدا هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوەکە نزیک ببێتەوە.
نیرازرۆری خاوەنی 9 نازناوی پاڵەوانێتییەکەیە و لە 2023ـەوە نەبووەتە پاڵەوان.
یانەی کۆمۆ لەم وەرزەدا بەسەرکردایەتیی سێسک فابرێگاس، بە ئاستێکی نایابەوە دەردەکەوێت و دەیەوێت سوود لەو هەنگاوە وەربگرێت کە بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی هەیەتی بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی یەکەم نازناوی پاڵەوانێتییەکەدا لە مێژوویدا.
لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵکاری ئینتەرمیلان پێکانی هەیە و یاریی ناکات، سێرجی رۆبێرتۆ و جایدن ئادای لە یانەی کۆمۆ بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.