راجا ناینگۆلان وازی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی هێنا
رووداو – هه‌ولێر
راجا ناینگۆلانی یاریزانی به‌لجیكی، دوای ئه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ مۆندیالی رووسیا دوورخرایه‌وه، بڕیاریدا به یه‌كجاری وازی له یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی بهێنێت.
ناینگۆلان، كه له یانه‌ی رۆمای ئیتالی یاریی ده‌كات، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نووسیویه‌تی: "له به‌دبه‌ختی و به داخێكی زۆره‌وه كاروانی وه‌رزشیم له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گاته كۆتایی، هه‌موو هه‌وڵێكم دا بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی وڵاته‌كه‌م بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی رووسیا، به‌ڵام ئه‌مه نه‌هاته‌دی، له‌و چركه‌ساته‌شه‌وه به‌دواوه، ده‌بمه یه‌كه‌مین هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌م".
ناینگۆلان بانگهێشتی لیستی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نه‌كرا بۆ به‌شداریكردن له مۆندیال، رۆبێرتۆ مارتینیز راهێنه‌ری به‌لجیكا له باره‌ی بانگهێشتنه‌كردنی ئه‌و یاریزانه‌وه گوتی: "راجا یاریزانێكی گه‌وره‌یه، بانگهێشتنه‌كردنیشی په‌یوه‌ندی به لایه‌نی هونه‌رییه‌وه هه‌یه".
ناینگۆلان، كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه، له یانه‌ی رۆما ئاستێكی به‌رز پێشكه‌شده‌كات و ئه‌م وه‌رزه رۆڵی هه‌بوو له گه‌یاندنی تیپه‌كه‌ی به پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
هاوكات له پێكهاته‌ی بانگهێشتكراوی به‌لجیكا بۆ مۆندیال، یاریزانی تێدایه، كه كوالێتییان له ناینگۆلان نزمتره، له نموونه‌ی مه‌روان فیلاینیی یاریزانی مان یونایتد و ئاكسێل ڤیتسێل، كه له خولی چین یاریی ده‌كات.