بێرناردۆ سێلڤا بووە باشترین یاریزانی مانچێستەر سیتی
رووداو - هەولێر
بێرناردۆ سێلڤای یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی بە باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی یانەکەی دەستنیشانکرا.
بێرناردۆ لە وەرزی رابردوودا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشکرد و خەڵاتی باشترین یاریزانی یانەکەی بۆ وەرزی رابردوو بەدەستهێنا و پێش چەند ئەستێرەیەکی یانەکەی کەوتەوە.
یاریزانە 24 ساڵییەکە لە لەگەڵ سیتیزن 36 یاری ئەنجامداوە و 7 گۆڵی تۆمارکردووە و 7 ئاسیستیشی هەبووە، بەگشتیش لەگەڵ مانچیستەر سیتی یاریزانە پۆرتوگالییەکە 104 یاری ئەنجامداوە و 22 گۆڵی هەیە لەگەڵ 24 ئاسیست، خاوەنی شەش نازناویشە لەگەڵ یانەکەی.