ڤیدیۆ؛ بە دوو یاری 16 گۆڵیان لێکراوە


رووداو دیجیتاڵ

یانەی بێنفیکا بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد و بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ئۆکلاند سیتی بەدەستهێنا.
 
لە دوایین ساتەکانی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا ئانخێل دیماریا بەلێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
 
پاشان یارییەکە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە دواخرا، بەڵام دوای دوو کاژێر و 20 خولەک جارێکی دیکە یارییەکە دەستیپێکردەوە.
 
لە خولەکی 53 ڤانگێلیس پاڤلیدیس، بێنفیکای کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
دوای 10 خولەک رێناتۆ سانچێز بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی یانەکەی هەژاند.
 
لیاندرۆ بارێریۆ گۆڵی چوارەم و پێنجەمی تۆمارکرد.
 
لە دوایین خولەکی کاتی زیادکراوی یارییەکەشدا دیماریا، هەر بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی خۆی و شەشەمی یانەکەی تۆمارکرد، بێنفیکا بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد.
 
ئۆکلاند بە دوو یاری 16 گۆڵی لێکراوە و هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە و یانەکە وەکو یەکەم یەکەم یانە ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی مۆندیالی یانەکان کرد.