بین سپۆرت موژده‌ خۆشه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند

رووداو -سلێمانى 

تۆِرى  بین سپۆرتى قه‌ته‌رى پێش ده‌ستپێكردنى خوله‌ ناوخۆییه‌كانى ئه‌وروپاو جیهان بۆ وه‌رزى نوێ موژده‌یه‌كى به‌ بینه‌ران به‌خشى .

تۆڕه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گرێبه‌ستكردنى كاركردنى هه‌ردوو كۆمینته‌رى یارییه‌كانى تۆپى پێ  عیسام شه‌والى و ره‌ئوف خلیه‌فى تونسى تاوه‌كو ساڵى 2022 درێژكرده‌وه‌ .

هه‌روه‌ها به‌ پێى سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كانى ئه‌و تۆڕه‌ بین كار ده‌كات بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى فارس عه‌وه‌زى ئیماراتى بۆ نێو كۆمینتیارى كه‌ناڵه‌كه‌ كه‌ هه‌وادارێكى زۆرى له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى و ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ .