جامایکا و مەکسیک خۆیان گەیاندە یاریی پێشکۆتایی پاڵەوانێتی کۆنکاکاف
رووداو -ههولێر
هەردوو هەڵبژاردەی جامایکا و مەکسیک خۆیان گەیاندە یاریی پێشکۆتایی جامی زێڕی پاڵەوانێتی کۆنکاکاف، کە رکابەرییەکانی لە ئەمریکا بەڕێوەدەچن.
هەڵبژاردەی مەکسیک خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتیی، دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی هوندۆراس بە گۆڵێكی بێ وەڵام.
مەکسیک لە یاریگای زانکۆی فینیکس لە ئەمریکا رووبەڕووی هوندۆراس بووەوە، هەر لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکەدا رۆدۆلفۆ پیزارۆ تاکە گۆڵەکەی مەکسیکی تۆمارکرد ویارییەکەش تاکۆتایی بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
مەکسیک بەم سەرکەوتنە گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی و لەوێ رووبەڕووی هەڵبژاردەی جامایکا دەبێتەوە.
لەلایەن خۆیەوە، هەڵبژاردەی جامایکا سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی کەنەدا بەدەستهێنا و وەک دوا هەڵبژاردەی گەشتە قۆناخی پیشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
لەسەر هەمان ئەو یاریگایەی کە یاری نێوان مەکسیک و هوندۆراسی تێدا بەڕێوەچوو، کە یاریگای زانکۆی فینیکسە لە ویلایەتی فلۆریدا، هەڵبژاردەی جامایکا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کەنەدای بردەوە و کردییە دەرەوە.
لە نیوەی یەکەمدا تەنیا گۆڵێکی شاون فرانسیسی تێدا بوو کە بۆ هەڵبژاردەی جامایکا تۆماریکرد، لەسەرەتای نیوەی دووەمیشدا رۆماریۆ ویلیامز ئەنجامەکەی بۆ جامایکا دووهێند کرد، 10 خولەک دوای ئەو گۆڵەش جۆنیۆر هۆیلێس تاکە گۆڵی کەنەدییەکانی هێنا.
یاری داهاتووی جامایکا بەرامبەر بە مەکسیک دەبێت، کە لە قۆناخی کۆمەڵەکانیش بەیەکەوە یارییان کرد و بەبێ گۆڵ یەکسان بوون