هێنری دەبێتە راهێنەری ئاستۆن ڤێلا

رووداو-هەولێر

یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی دەیەوێت تێری هێنری فەرەنسی بکاتە راهێنەری یانەکەی.

 بەپێی سەرچاوەکانی ئینگلتەرا، یانەی ئاستۆن ڤێلا دەیەوێت هێنری بکاتە شوێنگرەوەی ستیڤ بروچی راهێنەر.

هەر بە گوێرەی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، وا چاوەڕواندەکرێت یانەی ئاستۆ ڤێلا ستیڤ بروچی راهێنەری یانەکە لە ئایندەیەکی نزیک لە کارەکەی دووربخاتەوە.

تێری هێنری ئێستا یاردەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکایە و لە جامی جیهانیشدا توانییان پلەی سێیەم بەدەستبهێنن.