کەیلۆر ناڤاس دوو ریکۆردی تۆمارکرد


رووداو - هەولێر

کەیلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی کۆستاریکا بە گەڕاندنەوەی لێدانە سزایەکەی بەرامبەر دێپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا دوو ریکۆردی تۆمارکرد، لەو یارییەدا کە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

لە یارییەکەدا کەیلۆر ناڤاس لێدانێکی سزای گەڕاندەوە و لە وەرزی 2015-2016ەوە چوارەم لێدانی سزایە دەگەڕێنێتەوە و بووە دووەم گۆڵپاڕێز دوای دیێگۆ ئەلڤێش، گۆڵپارێزی پێشووی ڤالێنسیا کە شەش لێدانی گەڕاندووەتەوە.




لە هەمان کاتدا لە کۆی 18 لێدانی سزا کە بەسەر کەیلۆر ناڤاس جێبەجێکراوە تەنیا 8 گۆڵی لێکراوە لە لالیگادا، 6 لێدانی گەڕاندووەتەوە و یاریزانەکانیش 4 لێدانیان لەدەستداوە.