پاریس ناڤاس و دۆناڕۆمای دەوێت
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هەوڵ بۆ گواستنەوەی گۆ:پارێزێکی یانەی ریال مەدرید دەدات، بەر لەوەی دەرگای مێرکاتۆ دابخرێت.
بەگوێرەی هەواڵێک کە رادیۆی مۆنتکارلۆی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە "بەرپرسانی پاریس سانجێرمان، بیر لەوە دەکەنەوە گرێبەست لەگەڵ کایلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید واژۆ بکەن، ئەم بڕیارەی بەرپرسانی یانە پاریسییەکە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تۆماس تۆخێلی راهێنەری یانەکە لە ئاستی ئەلفۆنس ئاریۆلا، گۆڵپارێزی یانەکە رازیی نییە".
رادیۆ مۆنتکارلۆ باس لەوەش دەکات "سەرەتا یانەی پاریس کار بۆ ئەوە دەکات کە چارەنووسی ئاریۆلا یەکلایی بکاتەوە و دەستبەرداریی بێت، ئینجا هەنگاو بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ناڤاسی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کۆستەریک بنێت".
بەرپرسانی پاریس سانجێرمان دوو بژاردەیان لەبەردەستە بۆ شوێنگرەوەی ئاریۆلا کە ئەوانیش پێکهاتوون لە جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئەی سی میلان، بەڵام بۆ رازیکردنی یانە ئیتاڵییەکە پێویستە 50 ملیۆن یۆرۆ ئامادە بکەن، ئەمە لە کاتێکدا نرخی کایلۆر ناڤاس لە 20 ملیۆن یۆرۆ تێپەناکات.

دۆناڕۆما