ڤیدیۆ؛ مێسی دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئینتەرمەیامی بردییەوە
رووداو دیجیتاڵ
لیۆنێل مێسی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ و ئاسیستێک، سەرکردایەتیی بردنەوەیەکی دیکەی یانەی ئینتەرمەیامیی کرد و بە زەحمەت لە یانەی دی سی یونایتدیان بردەوە.
لە گەڕی 31ـی خولی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی باشووری کوردستان، یانەی ئینتەرمەیامی بەرامبەر دی سی یونایتد یارییکرد.
دوای 35 خولەک یارییکرد، تادیۆ ئالێندێ بە ئاسیستی لیۆنێل مێسی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بەو گۆڵە لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە تەواو بوو.
لە خولەکی 52 کریستیان بێنتکێ ئەنجامەکەی بۆ دی سی یونایتد یەکسانکردەوە.
خولەکی 65 لیۆنێل مێسی جارێکی دیکە ئینتەرمەیامیی پێشخست و گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
پاشان لە خولەکی 85 لیۆ گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد و ئینتەرمەیامیی زیاتر لە بردنەوەی یارییەکە نزیککردەوە.
بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە بە چەند چرکەیەک یاکۆب مورێل ئەنجامەکەی کەمکردەوە، ئینتەرمەیامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە.
ئینتەرمەیامی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 52 خاڵ و هەشت خاڵ لە پلەی یەکەمەوە دوورە و چوار یاریی کەمتر لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە.