ساڵح رازیش بووە قوربانی دۆڕانەکانی یانەی سلێمانی..!
پاش ئەوەی یانەی سلێمانی لە سێ یاری رابردووی لە خولی عێراقیدا توشی شکست هات بۆ ئەم مەبەستە دەستەی دەست بەسەراگرانی یانەی وەرزشی سلێمانی بڕیاری دورخستنەوەی ساڵح رازی ڕاهێنەری یانەکەیاندا لە خولی عێراقیدا.
ئەی دەبێت دەستەی بەڕێوبەرانی یانەی سلێمانی کێ دەبێت بڕیاری دورخستنەوەی خۆتان بدات لە یانەکە کە ئەمان زۆر زەرورتربوو لەچاو دورخستنەوەی ساڵح ڕازی کە ئەمان کارێکی هەلەبوو ، چونکا دەستەی دەست بەسەراگرانی یانەی وەرزشی سلێمانی دڵنیابن کە هەتا کۆتای وەرزیش بگەڕێن لە عێراقدا ڕاهێنەرێکی تر باشی وەک ساڵح ڕازی نادۆزنەوە کە شیاوی ڕاهێنەرایەتی بێت بۆ یانەی سلێمانی چونکا زۆرێکمان دەزانین ئەو ڕاهێنەرە چەند ئەکادیمیانە ڕاهێنان دەداتەوە و ڕاهێنەرایەتی دەکات وە کەرە لە پێشینەکانیشی شیاتی ئەوەی بۆ دەدەن کە لەگەڵ زۆرێک لە یانەی بەهێزەکانی عێراقدا کاری کردوە وەک راهینەر وەک زەورا و دهۆک ...هتد
دڵنیابن ئەوەی دەوری سەرەکی دەبینێت لە دۆرانەکانی یانەی سلیمانی و وە زۆربەی هاندەرانیش ئەوە دەزانن هۆکاری سەرەکی دەستەی دەست بەسەراگرانی یانەی وەرزشی سلێمانیە کە بەهۆی ئەو کارانی کە کردوویانە بۆ یانەی سلێمانی هیچ لە ئاستی پێویستا نەبووە بۆ یانەکە و یانەی سلێمانی یانەی ئەوان نیە تا دەستی بەسەرا بگرن و نەیانەوێت دەست لە کورسیەکەیان هەڵبگرن بەلکو یان یانەکە هی هاندەرەکانیەتی و ئەو هاندەرانەی بە سەرما و بە گەرما و بە دۆڕانە بەردەوامەکانی لە ناو یاریگا هانی یانەکەیان دەدەن و هەمیش دۆرانەکان لە بیرەکەنو جارێکی تر تراکەکانی یاریگا قەرەباڵخ دەکەنوە،
دەستەی دەست بەسەراگرانی یانەی وەرزشی سلێمانی هیچ بڕوایان بە دەستاو دەستی کرداری بەڕێوبردنی یانەکە نیە ئەوەش لە عەرزی واقیعدا بینراوە ئەوەتا ماوەیەکی زۆر یانەی سلێمانی بە دەست کۆمەڵێکەویە کە لەبەتی ئەوەی یانەکە بەرەو هەڵکشان لوتکە بەرن بەڵکو بەرەو داڕوخان و وێرانکردنیان بردوە ،زۆرێکامن دەزانین یانەی وەرزشی سلێمانی لە ڕابردوودا لە وەرزشی عێراقدا ناوێکی گەورە بووە و کەم یانەی عێراق هەبووە کە سان بدەن لە شنی بەڵام مەخابن لە ئیستادا دەبینین یانەکە بەدەست کۆمەڵێکەوەیە کە یانەکە وای لێهاتوە بە هەزار اللە و ناوی خوا ناک ناتوانێت ناسناو بباتەوە بەڵکو ناشتوانێت پلەیەکی باش ببنەوە لە خولەکانیشدا بە بەردەوامی،
بۆیە دووپاتی دەکەمەوە ئێستا کاتی دوورخستنەوەی ڕاهێنەری ساڵح ڕازی نەبوو بەڵکوو ئەو ڕاهێنەرە شتی زۆر باشتری لە جانتا ڕەشهکەیدا هەبوو بەڵکو ئێستا کاتی گۆڕین و دەست لەکارکێشانەوەو هەڵبژاردنەوەی دەستەی ئیدارەیەکی تازە یانەکەبوو بۆ ئەوەی یانەکە بەڕۆحێتێک و گیانێکی تازەی ئیدارەیەکی دڵسۆزەوە دەستی بە یاریەکانی بکردایەتەوە لە خولەکەدا...