ئۆزێل لە نێوان چوون و نەچووندا بۆ مانچێستەریونایتد


رووداو-هەولێر

 مەسعود ئۆزێلی یاریزانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بە هاوڕێکانی لە یانەکەی گوتووە دەچێتە مانچێستەریونایتد و ئارسن ڤینگەریش رەتیدەکاتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی، مەسعود ئۆزێلی بەڕەچەڵەک تورک  لە مانگی 1ی ساڵی داهاتوو یانەکەی جێدەهێڵێت و دەچێتە یانەی مانچێستەریونایتد.

یاریزانە 29 ساڵییەکە کۆتایی ئەم وەرزە گریبەستی لەگەل ئارسیناڵ کۆتایی دێت و  بە هاوڕێکانی گوتووە دەچێتە مانیو چونکە مۆرینیۆ داوای کردووە.

ئەم وەرزە ئۆزێل لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ تەنیا بەشداری 6 یاری کردووە و هیچ گۆڵێک و ئاسیستێکیشی نییە.