كۆلن كالدروود بووه راهێنه‌رى ئاستۆن ڤێلا
رووداو -سلێمانى
به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه یانه‌ى ئاستۆن ڤێلاى ئێنگلیزى راهێنه‌رى نوێى یانه‌كه‌ى بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ ده‌ستنیشانكرد .
ئاستۆن ڤێلا، كه وه‌رزى رابردوو له پریمه‌رلیگه‌وه هاته پریمهرشیپ ( خولى پله یه‌ك ) به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه ئه‌نجامه‌كانى وه‌ك پێویست نه‌بوو به‌و هۆكاره‌ش له رابردوو رۆبێرتۆ دى ماتیۆى ئیتاڵى له پۆسته‌كه‌ى لابرد .
به پێى بڵاوكراوه‌كه‌ى ئاستۆن ڤێلا بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى دى ماتیۆ كۆلن كالدروود تاوه‌كو كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پریمهرشیپ پۆسته‌كه‌ى ده‌گرێته ئه‌ستۆ .