رۆژیار فریاد: راهێنه‌ره‌كه‌م به مه‌سعود ئۆزێل با‌نگم ده‌كات
"خه‌ونی گه‌وره‌م یاریكردنه بۆ هه‌ڵبژاردیه ئه‌ڵمانیا"
رووداوی وه‌رزشی ـ ئه‌ڵمانیا
رۆژیار فریاد، ته‌مه‌ن 12 ساڵان، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، ماوه‌ی 2 ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه، یه‌كێكه له یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانی یاری تۆپی پێ له ئه‌ڵمانیا، چاوه‌ڕوانی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی لێ ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له‌نێو یاریگه‌دا پێشكه‌شی ده‌كات. (رووداوی وه‌رزشی) له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له ئه‌ڵمانیا، چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌ی یاریزان رۆژیار فریاد كرد:
رووداوی وه‌رزشی: له كه‌یه‌وه یاری تۆپی پێ ده‌كه‌یت؟
رۆژیار فریاد: له ته‌مه‌نی 6 ساڵییه‌وه ئاره‌زووی یاری تۆپی پێم هه‌بووه، كاتێكیش له كوردستان بووم له ساڵی 2014 له شاری هه‌ولێر به‌شدارییم له خولێكی پێگه‌یاندنی یاریزانانی تۆپی پێ كردووه بۆ ته‌مه‌نی 10 ساڵان.
رووداوی وه‌رزشی: ئێستا له چ ئاستێكدا یاری ده‌كه‌ی؟
رۆژیار فریاد: یاری بۆ تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شاری كێڤڵای به‌شدار له خولی پله دوو بۆ ئاستی تازه پێگه‌یشتووان ده‌كه‌م، كه ناسراوه به Leistungsklasse.
رووداوی وه‌رزشی: ئێستا تیپه‌كه‌تان له چ بارێكدایه؟
رۆژیار فریاد: تا ئێستا له كۆی 16 تیپی به‌شداربوو له پله‌ی یه‌كه‌م داین، هه‌وڵده‌ده‌ین پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌م بكه‌ین.
رووداوی وه‌رزشی: بۆ ساڵی ئاینده‌ش هه‌ر له هه‌مان تیپ یاری ده‌كه‌ی؟
رۆژیار فریاد: ساڵی داهاتوو ته‌مه‌نم ده‌بێته 13 ساڵ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ئاستێكی باشم پێشكه‌شكردووه، له ئێستاوه راهێنه‌ره‌كه‌م له‌وه ئاگاداری كردوومه‌ته‌وه كه ده‌سته‌ی ئه‌كادیمیای یانه بڕیاریان داوه بۆ تیپی ئاستی C1 سه‌ر بخرێم، ئه‌و تیپه‌ش له خولی پله یه‌كی ناوچه‌كه‌مان به‌شداره، ئه‌گه‌رچی له ساڵی داهاتوودا ته‌مه‌نم ده‌بێته 13 ساڵ و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه له سه‌رووی 13 ساڵیه‌وه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ئاستێكی باشم پێشكه‌ش كردووه بۆ تیپی C1 سه‌ر خراوم.
رووداوی وه‌رزشی: چۆن توانیت جێگه‌ی خۆت له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا بكه‌یته‌وه؟
رۆژیار فریاد: بێگومان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ، هه‌فتانه 2 رۆژ راهێنان ده‌كه‌م و رۆژێكیش یاری، جگه له‌وه رۆژانی دیكه‌ش به ته‌نیا مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌م، ده‌سته‌ی راهێنانیش زۆر خۆیان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ماندوو ده‌كه‌ن، هه‌میشه شتی نوێمان فێر ده‌كه‌ن.
رووداوی وه‌رزشی: یاریزان به چ شێوه‌یه‌ك ئاستی به‌رز ده‌بێته‌وه؟
رۆژیار فریاد: بێگومان به پابه‌ندبوون به مه‌شق و راهێنان و گوێڕایه‌لی راهێنه‌ر، هه‌میشه‌ش هه‌وڵ بۆ باشتربوون ده‌ده‌م.
رووداوی وه‌رزشی: له چ شوێنێكدا یاری ده‌كه‌ی؟
رۆژیار فریاد: من یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستم، زۆرجار راهێنه‌ر داوام لێده‌كات له دواوه‌ی هێرشبه‌ره‌كان بم ovensive، به گشتی له كۆی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان زۆرترین ئه‌سیستم هه‌یه، راهێنه‌ر دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی پێ راسپاردووم، كاتێك تۆپ لای یاریزانانی ئێمه ده‌بێت ده‌رفه‌تی گۆڵ بۆ هێرشبه‌ره‌كان دروست بكه‌م، ئه‌وكاتانه‌ش كه تۆپ ده‌كه‌وێته لای یاریزانانی تیپی به‌رامبه‌ر كۆتایی به هێرشه‌كانیان بهێنم.
رووداوی وه‌رزشی: ده‌گوترێت راهێنهرهكهتان به یاریزانێكی به‌ناوبانگ ناوت ده‌هێنێ؟
رۆژیار فریاد: به‌ڵێ ئه‌مه راسته، له بڕی ناوی خۆم به ناوی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا مه‌سعود ئۆزێل با‌نگم ده‌كات، ئه‌وان به ئاستم سه‌رسامن، ئه‌و سه‌رسامییه‌ی ئه‌وانیش هانم ده‌دات پتر مه‌شق و راهێنان بكه‌م و په‌ره به ئاستم بده‌م.
رووداوی وه‌رزشی: خه‌ون و ئاواتت چییه؟
رۆژیار فریاد: خه‌ونی گه‌وره‌م ئه‌وه‌یه بچمه ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و وه‌ك یاریزانێكی پێشهگهریش له یه‌كێك له خوله‌كانی ئه‌وروپا یاری بكه‌م.