ئیسکۆ لە دوو یانەی ئیتاڵیاوە داواکراوە
رووداو – هەولێر
یانەی ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی ئیسکۆی یاریزانی یانەی ریال مەدرید هاتە سەرهێڵ.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئینتەر میلان دوای ئەوەی نەیتوانی گرێبەست لەگەڵ لوکا مۆدریچ واژۆ بکات، ئێستا دەیەوێت کێشەی نێوان ئیسکۆ و کارگێڕی ریال مەدرید بقۆزێتەوە و گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکات.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، روودانی ئەم گرێبەستە کەمێک قورس دەبێت، بەڵام رەنگە لە دوایین ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەدا رووبدات.
جگە لە ئینتەر میلانیش، یانەی یوڤێنتوسیش بە رژدی کار بۆ گواستنەوەی ئیسکۆ دەکات.